پۆڵەتیک پرێس
بەهۆی کاریگەری مەترسیداری پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ بۆسەر خاکی ئێران، وڵاتەکە بڕیاریدا بە پتەوکردنی رێوشوێنە سەربازییەکان لە سنورەکانی لەگەڵ قەرەباغ.
لەوبارەیەوە، عەبدولرەحیم موسەوی فەرماندەی بنکەی بەرگری ئاسمانی ئێران ئاشکرای کرد، ئەگەر لە داهاتوودا پێویست بکات وڵاتەکەی رێوشوێنی زیاتر دەگرێتەبەر، چونکە گرەنتی ژیانی دانیشتووانی ناوچە سنوریەکانی ئێران بۆ تاران گرنگە.
ئەو بڕیارەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئاڵۆزییە چەکدارییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ چەندین جار هاوەن و کەرەستەی سەربازی کەوتوونەتە ناوچە سنورییەکانی ناو خاکی ئێرانەوە.
دوو رۆژ پێش ئێستا، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، چەندین هێز و کەرەستەی سەربازی لە ناوچە سنورییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی قەرەباغ بڵاوکراونەتەوە.