پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سوپای پاسدارانی ئێران بەتوانجەوە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ئەمریکا.
ئەمڕۆ یەکشەممە حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران بەتوانجەوە وتی: وڵاتەکەی ئامادەیە ڤاکسینی کۆرۆنا بداتە ئەمریکا، ئەگەر بەدەست کورتهێنانی ڤاکسینەوە ناڵاندی.
حسێن سەلامی ئەوەشی خستەڕوو، پەیمان بە ئەمریکییەکان دەدەین سەرجەم ئەو شتانە بەرهەم بهێنین کە قەدەغەی دەخەنەسەر و دواتر پێشکەشیان بکەین.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەئامادەیی حسێن سەلامی مەراسیمی پەردەلابردن لەسەر ڤاکسینی نورا بەڕێوەچوو کە لەلایەن زانکۆی بەقیەتەڵـڵا “عەج” بۆ زانستی پزیشکی سەربە سوپای پاسداران بەرهەمهێنرا و لەئێستاشدا توێژینەوە سەرەتاییەکان لەسەر ئەم ڤاکسینە دەستیپێکردووە.