هەڕەشەی هێرش کردنەسەر ئەمریکا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

نامەیەکی دەنگی ئاشکرای دەکات، رۆژی چوارشەممە، لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنی کۆنگرێسی ئەمریکا، فڕۆکەیەکی مەدەنی بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی خۆی دەکێشێت بە بینای کۆنگرێسدا.

تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاند، سەرجەم سەرکردایەتی و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و دەزگا ئەمنییەکان لەم نامە دەنگییە کە بەشێوەی ئەلکترۆنی دیزاین کراوە، ئاگادارکراونەتەوە.

ئەوەش هاتووە، تا ئێستا نازانرێت کێ لەپشت ئەم نامەیەوە بووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی بەرفراوان لەبارەیەوە دەکرێت.

دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی کۆنگرێسی ئەمریکا بە ئامانجی پشتڕاستکردنەوەی براوەی هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو رێکدەخرێت.

لە ماوەی رابردوودا و پێش ساڵیادی یەکەمی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی نوێی لە ئەمریکا کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا