ئێران: ترەمپ بۆ هێشتنەوەی داعش سولەیمانی كوشت

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری بەرگری ئێران پەیمانیدا، وڵاتەکەی تۆڵەی قاسم سولەیمانی بکاتەوە و وتیشی: دۆناڵد ترەمپ سولەیمانی کوشتووە.

لە نوسراوێکدا ئەمیر حاتمی وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، ساڵێک تێپەڕی بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران.

باسی لەوەشکرد، ئەو فەرماندەیە هەموو پلانەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەدا شێواند بۆیە دۆناڵد ترەمپ هەستا بە کوشتنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە راستیدا رێکخراوی چەکداری داعش لە ناوچەکەدا کۆنتڕۆڵ نەدەکرا ئەگەر رێوشوێنە داناییەکانی سولەیمانی نەبووایە، چونکە ئەمریکا ئەو رێکخراوەی هێنابوو بەو مەبەستەی ساڵانێکی زۆر لە ناوچەکەدا بمێننەوە.

وتیشی: وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بۆیان دەردەکەوێت، ئەمریکا بەمەبەستی یارمەتیدانی رێکخراوی چەکداری داعش ئەم تاوانەی ئەنجامدا.

هاوکات، حاتمی پەیمانیدا وڵاتەکەی تۆڵەی خوێنی سولەیمانی بکاتەوە و تۆڵەسەندنەوەی گەورەش بریتی دەبێت لە دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە و سزادانی بکەرانی تاوانەکە.

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و ساڵێک لەمەوبەر، لە بۆردومانێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا و لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی هەریەکە لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا