ئێران: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بایدن سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت

پۆڵەتیک پرێس

حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ناکرێت متمانە بە ئەمریکا بکرێت و ستراتیژی ئەمریکا لەماوەی سەرۆکایەتی جۆ بایدن هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە.

حسێن سەلامی ئەوەیخستەڕوو، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەردەمی جۆ بایدندا هێمنی بەخۆیەوە نابینێت ئەگەر هەڵنەستێت بە نەهێشتنی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکە.

ئەم لێدوانەی سەلامی لەدوای ئەوەدێت، هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لەدوای ئەوەی لەمانگی ئایاری 2018 ئەمریکا لێی کشایەوە.

پێشتریش سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریدا لەبارەی هەوڵەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی ئیسرائیل لەبابەتی رێککەوتنی ئەتۆمی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا