داعشێک خۆی بە 20 چەکداری دیکەدا دەتەقێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی شەممە، لە رووداوێکی نامۆدا 21 ئەندامی رێکخراوی چەکداری داعش لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین گیانیان لەدەستدا.

جەبار دەراجی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سامەرا بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، داعشییەک لە سەڵاحەدین بە هەڵە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەی بە 20 چەکداری دیکەی رێکخراوی چەکداری داعشدا تەقاندەوە و بەهۆیەوە هەموویان گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شۆفێرە نیازی بووە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناوچەی جەلەم سامەرا لە باشوری قەزای ئەلدور بتەقێنێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو داعشییە بەر لەوەی شوێنەکەی بەجێبهێڵێت، فشاری خستووەتەسەر هۆڕنی ئۆتۆمبێلەکە تا ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی بکات، بەڵام لەبیریکردووە کە هۆڕنەکە پەیوەست بووە بە پاتری بۆمبەکەوە، ئەوەش بووەتەهۆی تەقینەوەکە و خۆی و سەرجەم هاوڕێکانی کوشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا