تۆمەتبارێك دوای ئەوەی دەستدرێژی كردووەتە سەر ژنێك هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لێكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا بە هاوكاری‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دەستدرێژی‌ كردۆتە سەر ژنێك ‌و دوای‌ وێنەگرتنی‌ هەڕەشەی‌ بڵاوكردنەوەی‌ وێنەكانی‌ لێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای‌ تۆماركردنی‌ چەند سكاڵایەك لەسەر تۆمەتبارێك كە لەڕێی‌ تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوەو بەناوی‌ كاری‌ خێرخوازییەوە پەیوەندی‌ لەگەڵ ژنان‌و كچاندا دروستكردووە، دواتر یەكێك لەو ژنانەی‌ بێهۆش كردووەو دەستدرێژی‌ كردۆتە سەری و وێنەی‌ گرتوەو هەڕەشەی‌ بڵاوكردنەوەی‌ وێنەكانی‌ لێكردووە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد.

ئەوەشهاتووە، پاش وەرگرتنی‌‌ بڕیاری دادوەر، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا بە هاوكاری‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتبار (د، ع، ح) لەدایكبووی‌ 1985 كە پێشینەی‌ تاوانی‌ هەیە دانی بە تاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەكانی‌ 393 و 430 ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا