پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، هێرشى توركیا بۆسه‌ر په‌كه‌كه ته‌نها بیانووه، توركیا دواى په‌كه‌كه هه‌وڵى له‌ناوبردنى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌دات چونكه ئه‌و خه‌ونى زه‌مانى عوسمانیه كه هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ى ویلایه‌تى موسڵى هه‌یه، ئه‌مه‌ش سه‌رى توركیا ده‌خوات و ناتوانێت نه په‌كه‌كه بسڕێته‌وه، نه هه‌رێمى كوردستان له‌ناوبه‌رێت.
باڵانبۆ محه‌مه‌د، جێگری لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”پێویسته هه‌ریه‌ك له لایه‌نه كوردستانییه‌كان و حكومه‌تى عێراقیش بێ هه‌ڵوێست نه‌بن ده‌رباره‌ى له‌شكركێشییه‌كانى توركیا بۆ ناوخاكى هه‌رێم، چونكه ئه‌وه‌ى توركیا ئه‌نجامى ده‌دات پێشێلكردنى خاكى عێراقه و ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى:”ئامانجى توركیا ته‌نها له‌ناوبردنى په‌كه‌كه نیه، به‌ڵكو دواى له‌ناوبردنى ئه‌وان سه‌ره‌ى هه‌رێمى كوردستانیش دێت، چونكه توركیا له خه‌یاڵى ئه‌وه‌دایه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى عوسمانى و ویلایه‌تى موسڵیش بخاته ژێر ده‌ستى خۆى، په‌كه‌كه‌ى كردووه به بیانوو بۆ ئه‌م ئامانجه‌ى”.
باڵانبۆ محه‌مه‌د باسى له‌وه‌شكرد، “نه په‌كه‌كه به توركیا له‌ناو ده‌چێت و نه ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر هه‌رێمیش بۆ توركیا ده‌چێته‌سه‌ر، ئه‌مه ده‌بێته هۆى سه‌رخواردنى توركیا خۆى بۆیه باشتره توركیا به رێگاى ئاشتییانه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد بكات و ئه‌وه‌ى له جه‌نگ دژى كورد سه‌رفى ده‌كات له ئاشتیدا سه‌رفى بكات بۆ هه‌ردوولا باشتره”.