سێ‌ لە چالاكوانە زیندانیكراوەكانی بادینان ئازادكران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای دووساڵ لە زیندانیكردنییان، هەریەكە لە شڤان سەعید و ئاریوان عیسا و ئەیاز كەرەم ئازاد كران.

كەمێك لەمەوبەر سێ‌ لە چالاكوانە زیندانیكراوەكانی بادینان كە بریتین لە هەریەك لە شڤان سەعید و ئاریوان عیسا و ئەیاز كەرەم ئازاد كران.

ناوەڕاستی شوباتی 2021 ژمارەیەك رۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی بادینان سزای پێنج ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

ئەو روداوەش لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێك حكومەتی هەرێم تۆمەتبار كرا بەوەی رێگە لە ئازادی رادەربڕین دەگرێت و كار بۆ بەرتەسككردنەوەی پانتایی ئازادییەكان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا