شۆفێری ئەو تەنکەرەی لەبری نەوت ئاوی بەسەر ماڵاندا دابەشکرد ڕاگیرا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دیاری ڕەفیق قائیمقامی سەیدسادق ڕایگەیاند، ئەو  تەنکەرەی کە نەوتی گواستووەتەوە بۆ قەزای سەیدسادق و لە کاتی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا ئاوی تێدابووە، دەستیبەسەردا گیراوە و شۆفێرەکەشی ڕاگیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە دیاری ڕەفیق قائیمقامی سەیدسادق ڕایگەیاند، لەپڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵاندا (33) تانکەر نەوت دابەشکرا بەسەر (3975) خێزاندا.

وتیشی، “پاش ئەوەی ئاگادارکراین کە یەکێک لەو (تەنکەر)ە نەوتانەی کە نەوتی گواستۆتەوە بۆ قەزای سیدسادق ‌و لەکاتی دابەشکردنیدا بەسەر هاوڵاتیاندا ئاوی تێدابووە دەستبەجێ لیژنەکانمان ڕاسپارد بەدواداچوون ‌و لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتە بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش دڵنیابوونەوەمان دادوەرمان ئاگادارکرد لەبوونی حاڵەتێکی لەوشێوەیە و دەستبەجێ بەفەرمانی دادوەر ئۆتۆمبێل‌ و شۆفێرەکەی ڕاگیراوە (توقیف) کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت ‌و بەپێی تاوانەکەی سزادەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا