سەدر: بەفشاری ئێران لە پڕۆسەی سیاسی نەکشاوینەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر هۆکارەکانی کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی و دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی کوتلەی سەدری ئاشکراکرد.

لە بەیاننامەئەکدا موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمجارە ئێران هیچ فشارێکی نەخستووەتەسەر هیچ لایەنێکی شیعە، ئەوەشی دەوترێت گوایە هۆکاری کشانەوەمان هەڕەشەی ئێران بووە درۆیە و دوورە لە ڕاستییەوە”.

وتیشی، “بەڵام کەسانێک هەن کە پێیان دەوترێت باڵی ئێران، کە پێشێلکاری سیاسی دژی دادگای عێراق دەکەن و دەیانەوێت بەسودی خۆیان بەکاریبهێنن”.

باسی لەوەشکرد، “هەوڵی فشارخستنەسەر بەشێک لە کوتلە سیاسییە ناشیعەکان و ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمان هەیە پێش دانیشتنەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی پەرلەمان”.

لەهەمان کاتیشدا سەدر داوای کرد، “کوتلە سیاسییەکان هەڵوێستی ئازایانەیان هەبێت لەپێناو چاکسازی و ڕزگارکردنی نیشتمان و پشتیوانیکردنی ڕوبەڕوبوونەوەی فشارە تائیفییەکان”.

ئەم هەڵوێستەی سەدر دوای چەند ڕۆژێک دێت لە ڕاگەیاندنی کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی کوتلەی سەدر لە پەرلەمان کە ژمارەیان 73 ئەندام بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا