پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ پشتیوانی ئابوری وڵات و کرانەوە بە ڕووی جیهاندا بڕیاریدا ڤیزا بە هاوڵاتیانی چەند وڵاتێک ببەخشێت.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ ی ئایار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە پێدانی مافی هاتنەناوەوە بۆ هەموو کەسانی بێگانە لەپێناو پشتیوانیکردنی ئابوری وڵات.
وتیشی: بڕیارەکە سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەوە نیازی هاتنە ناو عێراقیان هەیە و ئامانج لەو بڕیارەش کرانەوەی زیاترە بە ڕووی جیهاندا.
لە مانگی ٣ ی ئەمساڵیشدا حکومەتی عێراق لێخۆشبوونی بۆ خەڵکی ٣٧ وڵات دەرکرد و ڕایگەیاند، بڕیارەکە بۆ چالاککردنەوەی کەرتی وەبەرهێنانە.
عێراق دەیەوێت بە ئاسانکردنی مەرجەکانی هاتنەناوەوە بۆ خەڵکانی کەرتی وەبەرهێنان گەشەپێبدا، بەوپێیەی ڕێوشوێنەکانی هاتنە ناو عێراق بۆ خەڵکانی بیانی لە زۆر کاتدا قورسن و کاتێکی زۆر بەفیڕۆدەدەن.