سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی نەمسا کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێککەوتی 13ی ئەیلوولی 2023، نێچیرڤان بارازانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان میوانداری ئەلیکساندەر شۆڵنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا و شاندێکی یاوەری کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نەمسا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق ، پرسی کۆچی نایاسایی بۆ ئەوروپا و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەند پێشهاتێکی گرنگی ناوچەکە بەگشتی تاوتوێکران.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە کردنەوەی دووبارە باڵیۆزخانەی نەمسای لە بەغدای پایتەختی عێراق کردو داوای لێکرد نوێنەرایەتییەک لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.سەرۆکی هەرێم ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا دووپات کردەوە.

وەزیری دەرەوەی نەمساش، جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نەمسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە رایگەیاند، کەرتی تایبەتی نەمسایی هیواخوازە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکات. بۆ راکێشانی سەرمایی دەرەکەی بۆ ناو هەرێم و برەودان بە کەرتی ئابووری گشتیی لە وڵاتدا.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی نەمسا بریتی بوو لە کۆچی نایاسایی؛ هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگیی و کاکردنی هاوبەشکردەوە لەنێوان یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە بۆ نەهێشتن و رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ ‏كه‌ ده‌بێ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و سيستمى فيدراڵى به‌ ‏ته‌واوى جێگير ببێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ‏لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كان، به‌ڕێوه‌ بچێت. هه‌روه‌ها ‏جه‌ختی له‌ په‌يوه‌نديى دراوسێيه‌تيى باش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و پاراستنى ‏به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا