دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەست بە مووچە و هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە پاشەکەوتی و مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و سکاڵایەک لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سکاڵای یەکەم تایبەتە بە بڕیاری پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و داوا دەکرێت، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری ژماە 61ـی ساڵی 2020ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە. کە تایبەتە بە بڕیاری پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و داواش دەکرێت مافی فەرمانبەران بپارێزرێت.

سکاڵای دووەم تایبەتە بە پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و، داوا دەکرێت دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری ژمارە 56ـی ساڵی 2015ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نایاسایی لەقەڵەم بدات کە تایبەتە بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم.

دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

هەر بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵیی، بڕیارە ئەمڕۆ، بڕیارە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان وکورسی کۆتاکانکۆببێتەوە و ئەگەر سکاڵاکە پەسندبکرێت، کورسی کۆتاکان لە هەرێم هەڵدەوەشێتەوە و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لە 111 کورسییەوە دەبێت بە 105 کورسی.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2024، دادگای باڵای فیدڕاڵی وردبینی بۆ ماددەکانی 1,9,15,22 و 36ی یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی1991ـی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.

 سکاڵاکە لەلایەن هەریەکە لە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب، سەرۆكی فراكسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆببێتەوە.

پێشتر دادگای فیدڕاڵی لە رێککەوتی 5-11-2023 دانیشتنەکەی دواخستبوو بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە21-1-2024

لەئەگەری پەسندکردنی سکاڵاکەی یەکێتی، هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆسەر یاسای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 کە تێیدا 100 کورسی پەرلەمانی و 5 کورسی کۆتایی بۆ کەمینەی کریستیانەکان بوون  کورسی کۆتاکان کە بۆ پێکهاتەی تورکمان و کەمینەکانی وەک (تورکمان، ئاشووری، عەرەب) لە هەرێمیکوردستان نامێنێت و دەبێت بە لیستی تایبەت بەخۆیان وەک هەر پێکهاتە و هێزێکی سیاسیی دیکەی هەرێم، بەژداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا