75 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ناتۆ تێدەپەڕێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ 75 ساڵ بەسەر درووستبوونی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) تێدەپەڕێت.

هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی، یان ئەوەی زۆر لەناو خەڵکدا باوە “ناتۆ” لە رێککەوتی 4ـی نیسانی ساڵی 1949 لە دژی هەژموون و پاوانخوازی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران لەلایەن 12 دەوڵەتی ئەوکات کە گرنگترینیان ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و کەنەدا بوون، درووست بوو.

پاش رووخانی یەکێتی سۆڤییەت لە ساڵی 1991،  ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی نزیک لە سنوورەکانی رووسیا یاخود هاوپەیمانی پێشووی یەکێتییەکە، پەیوەندییان بە ریزەکانی ناتۆوە کرد کە دیارترینیان: ئەلبانیا، بولگاریا، هەنگاریا، پۆڵەند، کۆماری چیک، سلۆڤاکیا، رۆمانیا، لیتوانیا، لاتڤیا و ئیستوانیا کە بەشێکی ئەم وڵاتانە سەربەخۆییان لە رووسیا وەرگرتبوو لەو ساڵەدا.

ئەندامەکانی ناتۆ کێن و کێ سەرۆکیانە؟

هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) پێکهاتووە لە 31 دەوڵەت کە سەرجەمیان لە ئەوروپا و باکووری ئەمریکان.

پاش رووخانی یەکێتی سۆڤییەت لە ساڵی 1991،  ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی نزیک لە سنوورەکانی رووسیا یاخود هاوپەیمانی پێشووی یەکێتییەکە، پەیوەندییان بە ریزەکانی ناتۆوە کرد کە دیارترینیان: ئەلبانیا، بولگاریا، هەنگاریا، پۆڵەند، کۆماری چیک، سلۆڤاکیا، رۆمانیا، لیتوانیا، لاتڤیا و ئیستوانیا کە بەشێکی ئەم وڵاتانە سەربەخۆییان لە رووسیا وەرگرتبوو لەو ساڵەدا.

سوید و فینلەندا لە مانگی ئایاری 2022 و پاش سێ مانگ لە هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا لە شووباتی هەمان ساڵ، بە شێوەیەکی فەرمی داواکاریی بەئەندامبوونیان ئاراستەی ناتۆ کرد، ئەمەش بەهۆی ترسی ئەو دوو وڵاتە لە رووسیا.

سوید لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 بووە 32هەمین ئەندامی رێکخراوەکە.

فینلەدا کە نزیکەی 1300 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی رووسیاوە دوورە، مانگی نیسانی ساڵی 2023 وەک ئەندامی نوێی هاوپەیمانیەتییەکە وەرگیرا. هەرچی سەبارەت بە سویدە، بەهۆی نارەزایەتییەکانی تورکیاوە لەبەرامبەر ‘هاوکاریی سوید بۆ کوردەکان’، پرۆسەی بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بەربەستی بۆ درووستکراوە.

ئۆکراینا تا ئێستا نەیتوانیووە بچێتە ناو هاوپەیمانیی ناتۆ، رووسیا بەشێوەیەکی بەردەوام دژایەتیی خۆی بۆ بیرۆکەی بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ دەربڕیووە.

کیێڤ پێیوایە چانسی پەیوەندیکردنی بە ناتۆوە لەکاتی شەڕدا لاوازە و دەیەوێت پاش کۆتاییهاتنی جەنگەکە، ببێت بە ئەندام لە ناتۆ.

ئامانجی سەرەکی پێکهێنانی هاوپەمیانیی ناتۆ بریتیبوو لە رێگریکردن لە فراوانبوونی یەکێتیی سۆڤییەت لەو کاتەدا، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و تەنانەت پاش بچووکبوونەوەی رووبەری رووسیا بۆ کەمتر لە نیوە، هاوپەیمانیەتییەکە چالاکییەکانی سنووردار نەکرد و هەوڵیداوە بگاتە بەردەم دەرگای مۆسکۆ.

ئەو دەوڵەتانەی لە ناتۆ ئەندامن، پارێزبەندیی ناوخۆیی نێوان ئەندامەکانیان هەیە و ئەگەر دەوڵەتێکی دیکەش هێرش بکاتە سەر یەکێکیان، ئەوا بە هەموو ئەندامەکانییەوە هاوکاری دەکەن و بەرگریی لێدەکەن.

ناتۆ خاوەنی سووپای سەربەخۆی خۆی نییە، بەڵکو ئەندامەکان لەرێگەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی هاوبەش، رووبەڕووبونەوەی هەر پێشهاتێک دەبنەوە کە مەترسی لەسەر ئەندامێک یان ئەندامەکانی هاوپەیمانییەتییەکە درووست بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا