جوتیار عادل: هێشتا رێژەی لێبڕینی موچەمان یەكلاینەكردوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆی لەسەركراوە بەڵام  تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی  لێبڕینی لە موچە نەدراوە.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی،”  له‌ كۆبوونه‌وی ئەمڕۆ چوارشەممە 21-04-2021ى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، باسی بودجه‌ كراوه‌ و بابه‌تی موچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەركراوە بەڵام نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ بڕیاری كۆتایی لەسەر رێژەی لێبڕینەكە”.

وتیشی،”  رۆژی 25ی مانگ دەست بەدابەشكردنی موچه‌ ده‌كرێت ئەوەش ئەوەدەردەخات پابه‌ندی به‌ڵێنی خۆمان ده‌بین وهەموو 30 رۆژ جارێك موچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک