بەهۆی تەقینەوەی گولـلە دۆشکەوە شوانێک بە سەختی بریندار دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی خالشێ لە سنووری زاخۆ، گولـلەیەکی دۆشکە بەدەستی شوانێکەوە دەتەقێتەوە و بەسەختی برینداری دەکات.

لەوبارەیەوە ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ ڕایگەیاند، کاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەوەی شوانێک گولـلەیەکی دۆشکەی لە گوندی خالشێ لە سنووری زاخۆ دۆزیوەتەوە، دەستکاری کردووە و گولـلەکە لەدەستیدا تەقیوەتەوە.

وتیشی، شوانەکە کە ناوی (م، ا، ع)ـە و تەمەنی 20 ساڵە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە و لەژێر چاودێریی چڕدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا