دوو بومەلەرزەی دیکە لە باکووری کوردستان ڕوویاندا

پۆڵەتیک پرێس:

دوو بومەلەرزەی دیکە لە باکووری کوردستان ڕوویاندا

لە هەردوو پارێزگای ئامەد و مەرەشی باکووری کوردستان دوو بومەلەرزەی دیکە بە گوڕی 4 و 4.1 پلەی ڕێختەر ڕوویاندا.

لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، کاتژمێر 6:04 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی ڕێختەر لە شارۆچکەی دیجلەی سەربە پارێزگای ئامەد تۆمارکراوە.

وتیشی، بومەلەرزەکە بە دووری 67 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری ئامەد و بەقوڵایی حەوت کیلۆمەتر ڕوویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دواتر لە کاتژمێر 7:40 خولەک بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 4.1 پلەی ڕێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان ڕوویداوە.

لەدوای بومەلەرزە وێرانکەرەکەی 6ی ئەم مانگەوە، هەزاران پاشلەرزەی دیکە لە ناوچە جیاجیاکانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا تۆمارکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا