نەوت بەرزبونەوەی زیاتری تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس

بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردو نرخی نەوتی برێنت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك دوو دۆلار نرخەكەی زیایكرد.

ئێستا بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 66 دۆلارو 51 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، لەكاتێكدا رۆژی رابردو بە 64 دۆلارو 53 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا.

هاوكات نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبوەوەو یەك بەرمیل نەوت بە 63 دۆلارو هەشت سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەوەش بەراورد بە رۆژی رابردو دوو دۆلار نرخەكەی زیادیكردووە.

نیشانەکانی بوژانەوەی ئابوری لەئەمریکا و چین هۆکاربوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام مەترسییەکانی وەستان لەبەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەجیهاندا و زیادبوونی ڕێژەی توشبووان بەتایبەتی لەهندستان و بەرازیل دەستکەوتەکانی نەوتی سنوردارکردووە.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت “ئۆپیک” پێشبینیکرد داواکارییەکان لەسەر نەوت بەڕێژەی 5.95 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەساڵی 2021دا زیادبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا