بەرپرسێکی باڵای ئاژانسی وزە سەردانی ئێران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند، بەمزووانە بەرپرسێکی باڵای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی ئێران دەکات.

کازم غەریب ئابادی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ماسیمۆ ئابارۆ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئاژانسی وزە لەم هەفتەیەدا سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.

ئەو دیبلۆماتکارە باڵایەی ئێران وتیشی، “لەگەڵ ئەوەی ئێران لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ ئاژانسی وزە، بەڵام هیچ پلانێکی پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئابارۆ لە تاران نییە”.

ئەمە لەکاتێکدایە چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئاماژەیان بەوە کرد ڕافائیل گروسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە سەردانی تاران دەکات، ئەوەش دوای تەواوبوونی وادەی ڕێککەوتنی کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولادا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا