پۆڵەتیك پرێس هۆکاری سەرەکی پشێوییەكەی پەرلەمان ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، هۆكاری دروست بوونی پشێوویەكەی پەرلەمان بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرا دەكات، دوایین زانیاریش دەربارەی گفتوگۆی شاندی پارتی و یەكێتی لە بەغدا دەخاتەڕوو.

كاروان یاروەیس، ئەندامی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هۆكاری گرژییەكەی پەرلەمانی عێراق بۆئەوە دەگەڕێتەوە كاتێك چوارچێوەی هەماهەنگی لیستێكی 88 ناوی رادەستی سەرۆكی كاتی پەرلەمان كرد، وەكو گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی خۆی ناساند، رەوتی سەدر رەتیانكردەوە ئەوان گەورەترین كوتلەبن، مەحمود مەشهەدانی وەكو سەرۆكی كاتی پەرلەمان داوای كرد رای شارەزیانی یاسایی و دەستووری وەربگیرێت.

كاروان یاروەیس وتی: لە ئێستادا دانیشتنەكە هەڵگیراوە تا ئەوكاتەی گرژیەكان هێوردەبنەوە.
دەربارەی دوایین زانیاری لەسەر گفتوگۆكانی شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لە بەغدا، ئەو ئەندامەی پەرلەمانی وتی: تا ئێستا شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی پێكەوەن و گفتوگۆدەكەن.

باسی لەوەشكرد، پۆستی سەرۆك كۆمار بەركەوتەی كوردە و لە ناو كوردیش هی یەكێتییە لە یەكەم خولەوە هەروا هاتووە، بەپێی كارنامەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان ئەبێت سەرەتا سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی یەكلایی بكرێتەوە، بەدڵنیاییەوە كاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئامادەیە و لە كاتی خۆیدا ئاشكرای دەكەین، جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش بەركەوتەی پارتییە و ئەوانیش كاندیدیان بۆ ئەو پۆستە ئامادەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا