خشتەی دابەشكردنی موچە بەبێ لێبڕین راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی تەموزی راگەیاند، بەپێی خشتەكەش سبەینێ موچەی وەزارەتی تەندروستی دەدرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە گەنجینەكانەوە بە پۆڵەتیك پرێس دراوە، بەپێی فەرمانێك کە لە دارایی بۆ گەنجینەکان نێردراوە ، لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران موچەی فەرمانبەرانی بە رێژی ١٠٠٪ خەرج دەکرێت

ئەو سەرچاوەیە وتیشی “سبەی دووشەممە 26ی تەموزی 2021، موچەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین و بەرێژەی 100% دابەشدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تەمووزی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “موچەی مانگی تەمووز بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا