ئاسایشی سلێمانی چوار کەس دەستگیردەکات کە تۆمەتبارن بە دزینی وایەری باخی ماڵانی بەردەقارەمان

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، “هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی چوار کەسیان بەتۆمەتی دزیکردن لە بەردەقارەمان دەستگیرکرد .

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “لەچواڕچێوەی هەڵمەتی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان، لە کۆمەڵگەی بەردەقارەمان (باینجان)ی سەر بەقەزای بازیان، چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ب ، ک ،  ج ) و ( ڕ ، ق ، م ) و ( چ ، د ، ک ) و ( م ، ع ، ک) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران، کەهەستاون بەبڕینی وایەری باخی ماڵی هاوڵاتیانی (بەردەقارەمان) و دزیویانە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “تۆمەتبارەکان سەرجەمیان دانیشتوی بەردەقارەمانن و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دەستگیراوە بەسەر ماتۆڕێکی سێ تایەیی و ئەو وایەرانەشی کەبڕیبویان و دزیبویان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا