عێراق ڕاهێنانی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پەرە پێدەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پەرە بە ڕاهێنان و شارەزایی سەربازی دەدات.

قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەختی لەوە کردەوە، عێراق پەرە بە تواناو ڕاهێنان و شارەزاییە سەربازییەکان دەدات، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە وپاراستنی، نەک هێرشکردنە سەر هیج کەسێک.

نوسینگەی ئەلئەعرەجی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەلئەعرەجی لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە هاوتای سەربازی خۆی لە کۆریای باشور هانسۆ پارک، لە عێراق کردووە.

ئاماژەیان بەوەشدا، باسیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووە لە ناوچەکەدا، بە بەشداری دامەزراوەکانی کۆریای باشور، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە بەغدا.

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەت پاڵپشتی پیشەسازیکردنی سەربازی عێراق دەکات، بۆ چاککردنی ڕێکخراوە سەربازی و ئەمنیەکانی، بە گرنگیدان بە پێشکەوتوترین تەکنیکەکانی جیهان بەم دواییانە، وتیشی گرنگە پەیوەندیمان لەگەڵ کۆریای باشور هەبێت بۆ هاوکاری کردنی پیشەسازی سەربازی.

ڕوونیشیکردەوە، عێراق ئارەزوومەندە سود لە شارەزاییە نێودەوڵتیەکان وەربگرێت بۆ، گرنگیدان بە پیشەسازییە سەربازییەکانی، هەروەها پەرەپێدانی عێراق بە شارەزاییە سەربازییەکانی ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە، نەک هێرش کردنە سەر هیچ کەس و لایەنێک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا