راوێژكاری سەرۆكوەزیران: تا كۆتایی ساڵ عێراق 25 ترلیۆن دینار زیادەی دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، تا كۆتایی ئەمساڵ حكومەتی عێراق 25 تریلیۆن دینار زیادەی دەبێت و باسی ئەوەش دەكات، ئەگەر ساڵی داهاتوو پەرلەمان نەتوانێت یاسای بودجە پەسەند بكات، ئەوا هاوشێوەی یاسای پشتیوانیی خێرای ئاسایشی خۆراك، یاسایەكی دیكە پەسەند دەكرێت.

هەیسەم جبووری، راوێژكاری تەكنیكیی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گەشەی ئابووریی عێراق لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە. زیادبوونی یەدەگی دراوی عێراقیش رەنگدانەوەی بەسەر خەڵك نەبووە، چونكە خەڵك پێویستی بە یاسای بودجەیە، تا ئەو پارەیە بكرێتە پرۆژە و خزمەتگوزاری.

رۆژی یەكشەممە 11-09-2022 بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندیی عێراق بۆ زیاتر لە 85 دۆلاری ئەمریكی بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە كە لە ساڵی 2003وە تائێستا تۆمار كرابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا