سودانی ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا دەخاتەروو.

عەقیل ردێنی سەرکردەی ھاوپەیمانی نەسر رایگەیاند” بۆ ئاشکراکردن و تاوتوێکردنی ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە”.

بە وتەی ئەو سەرکردەیەی ھاوپەیمانی نەسر، کۆبونەوەکە لە دوو رۆژی داھاتوودا دەبێت و سەرجەم ئەو بابەتانە تاوتوێ دەکرێت کە سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە باسی لێوەکردون.”

ئاماژەی بەوەشدا،  ئەو بابەتانەی باسیان لێوەدەکرێت بەتایبەت  بابەتە ئەمنی و ئابوری و داراییەکانە، چاوەروانیش دەکەن سودانی بە ورد و فراوانی ئەنجامی سەردانەکەی بخاتەروو کە بەو فراوانیە لە میدیاکان باسی لێوەنەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا