قوباد تاڵەبانی دەچێتە پەرلەمانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی پەرلەمانی عێراق بكات و روونكردنەوە لەبارەی پابەندبونەكانی هەرێم بە پەرلەمانتاران بدات.

هەرێم كەمال ئاغا پەرلەمانتاری عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم و شاندی یاوەری سەردانی پەرلەمانی عێراق دەكەن ئەوەش كاریگەری لەسەر دانوستانی هەردو حكومەتی هەرێم و عێراق دەبێت بۆ ئەوەی بگەن بە رێككەوتن.

وتیشی، “شاندەكەی حكومەت كاریگەری باشی دەبێت بۆ زیاتر رونكردنەوە و هەوڵەكانیان بۆ لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ بەغدا، بەهیواین چونی ئەو شاندە ببێتە هۆی كارئاسانی بۆ تێپەڕاندنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر رێككەوتن هەبێت لەسەر پرۆژە بودجەكە وەك ساڵی 2019 بە قازانجی عێراق و هەرێم دەبێت، ئەگەر رێككەوتن نەبێت هاوشێوەی پرۆژە یاسایی قەرز تێدەپەڕێنرێت و ئەوەش كارێكی باش نابێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە شاندێكی دانوستانكاری هەرێم لەبەغدایە و چەندین كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراقی ئەنجامداوە.

سەرەڕای چەندین كۆبونەوە تائێستا هیچ رێككەوتنێك لەنێوان هەردولا نەكراوە و محەممەد حەلبوسیش، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوایكرد شاندی هەرێم بچنە پەرلەمانی عێراق و رونكردنەوەیان لەبارەی ئەنجامی دانوستاندنەكان پێ بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا