نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریکاو رەتکردنەوەی داواکارییەکەی ئێران بۆ راگرتنی فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل لەلایەن ئۆپێکەوە، نرخی نەوت پاش بەرزبوونەوەی بۆ بەرزترین ئاست لە سێ هەفتەی رابردوودا، دابەزینی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی تشرینی یەکەم، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 74 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 90 دۆلارو 76 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات، نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 57 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 87 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەستە بە هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی سەر وڵاتی ڤەنزوێلا وەک یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت، لەلایەن ئەمریکاوە. ئەمەش پاش ئەوە هات، سەرۆکی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا رێککەوتن لە ساڵی داهاتوودا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا