ماکرۆن: راگواستنی زۆرەملێی خەڵکی رەفەح بە تاوانی جەنگ دادەنرێت.

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکی فەرەنسا بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، راگواستنی زۆرەملێی خەڵکی رەفەح بە تاوانی جەنگ دادەنرێت.

رۆژی یەکشەممە، 24-03-2024، کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی وت، هەر راگواستنێکی زۆرەملێی خەڵکی غەززە لە شاری رەفەح دەبێتە تاوانی جەنگ.

نەتەنیاهوو بڕیاریداوە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە شاری رەفەحی باشووری غەززە کە هاوسنووری میسرە بکات و بەوتەی خۆی، چارەکێک حەماس لەوێ ماون و لەنێویان دەبەین، ئەگەرنا سەرکەوتنی تەواوەتی بەدەست ناهێنین.

سەرۆکی فەرەنسا هەروەها بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی وتووە، سەرکۆنەی ئەو بڕیارە دەکەم کە بڕیارت داوە 800 هێکتار زەوی لە کەرتی رۆژئاوا بۆ جووی هاوردەی نوێ تەرخان بکەیت.

کۆشکی ئێلیزی راشیگەیاند، سەرۆکی فەرەنسا هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە، ئازادکردنی بارمتەکانی ژێر دەستی حەماس بۆ پاریس وەک کارێکی لە پێشینە دەمێنێتەوە.

ماکرۆن داوای لە نەتەنیاهوو کردووە کاری پێویست بکرێت بۆ ئەوەی هەموو خاڵە سنوورییەکان بکاتەوە و هاوکاریی پێویست بگاتە دەست خەڵک.

تا ئێستا دیار نییە نەتەنیاهوو کەی بە نیازە ئۆپەراسیۆنی رەفەح بکات، بەڵام گوشارە نێودەوڵەتییەکان زۆرن و داوای لێدەکەن بەبێ پلان نەچێتە نێو شارەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا