عەمار حەکیم داوا دەکات هەڵبژاردن بایکۆت نەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند، بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لادانە لە ئەرکێکی نیشتیمانی.

عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ٢٩ ی ئایاری ٢٠٢١، لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق وتی، ” پڕچەککردنی کۆمەڵگە بە چەکی هۆشیاری ئەرکێکی گرنگی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیە”.

حەکیم وتیشی، “چاودێریکردنی هەڵبژاردن ئەرکێکی گرنگە، هەڵبژاردنی داهاتوو گرنگترین هەڵبژاردنی ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردووە، چەندین قەیرانی تێکەڵ هەن کە هانمان دەدەن لەڕێگەی سندوقەکانی هەڵبژاردنەوە گۆڕانکاری دروست بکەین”.

عەمار حەکیم جەختی لە گرنگی ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ شەفافانە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کردەوەو وتیشی، ” گرنگە بەشدارییەکی بەرفراوان بەشێوەیەکی هۆشیارانە لە هەڵبژاردندا بکرێت”.

ئەم وتانەی عەمار حەکیم لەکاتێکدایە بڕیاروایە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا