پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاسایشی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئاگاداری پەیوەندییەکانیان بن و دەڵێت، کەسانێک کە خەڵکی چەند وڵاتێکی عەرەبی و خوارووی عێراقن، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆیان دەکەنە هاوڕێی خەڵک و بەشێوەیەکی نەشیاو، خۆیان پێشانی بەرامبەر دەدەن و ڤیدیۆی تۆمار دەکەن، دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکان دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رێنماییەکی بۆ هاووڵاتیان بڵاوکردەوە کە داوایان لێدەکات خۆیان لە کۆمەڵێک کەسی لە یاسا دەرچوو بپارێزن.
لە رێنماییەکەی ئاسایشدا هاتووە، کەماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام، كۆمەڵێك کەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو رەگەز پاش تۆمارکردنی ڤیدیۆی کەسی قوربانی بۆ بەشێک لە خزم و هاوڕێکانی دەینێرن، دواتر داوای پارەی لێدەکەن کە شێوازی پارەدانەکەش لەرێگەی دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەبێت تاوەکو بە ئاسانی ناسنامەیان ئاشکرا نەبێت.
ئاسایشی هەولێر، لە کۆتاییدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە ئاگاداری پەیوەندییەکانیان بن و متمانە بە کەسانێک نەکەن کە نازانن کێیە و بۆ چ مەبەستێک پەیوەندیی پێیانەوە كردووە.