پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی حوزەیران، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند لە عەلوەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆری میوەی خراپبوودا گیرا، کە شیاونەبوون بۆ خواردن.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی دروستبوونی کەڕوو و نەشیاوییان بۆ خواردن، لیژنەی عەلوەی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە کەرتی 76ی ناو عەلوەی سلێمانی دەستیگرت بەسەر بڕی زیاتر لە تۆنێک و 250 کیلۆگرام میوەی خراپبوودا، کە بریتیبوون لە (ئەنەناس، سێو، لیمۆ، هەنگی دنیا)، کە کەڕوویان کردووە و بەهیچ جۆرێک شیاوی خواردن نەبوون و دانرابوون بۆ فرۆشتن.
ئاماژەی بەوەکرد، بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو میوە خراپبووانە دەستیان بەسەردا گیرا و لەناوبران.
ڕوونیکردەوە، پێشتر و لە رۆژی 10/6/2023 لەلایەن لیژنەی عەلوەوە دەستگیرا بەسەر بڕی 850 کیلۆگرام گێلاس و هەرمێدا و بەهۆی خراپبونیانەوە لەناوبران.