پۆڵەتیک پرێس
پۆلیسی نەهیشتنی تاوانی سلێمانی رایگەیاند، باندێکی وەرگرتنی باج و سەرانە دوای ئەوەی تەقەیان لە پۆلیس کردووە و چەندین جۆر چەکیان پێبووە دەستگیرکراون.
ئەکرەم قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهیشتنی تاوانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، باندێکی ١٠ کەسیان دەستگیرکردووە، کە باج و سەرانەیان لە خەڵک سەندووە، دەشڵێت، تۆمەتبارەکان چەندین جۆر چەکیان پێبووە وەک، بیکەیسی و چوار ئۆتۆمبێلیشیان پێبووە، کە دووانیان تابلۆی وەزارەتی پێشمەرگەیان پێوەبووە، کە گومان دەکرێت ئەو تابلۆیانە ساختەبن.
ئەوەشی خستەڕوو، باندەکە کاتژمێر ٢:٣٠ی شەوی رابردوو، دوای ئەوەی روبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و تەقەیان لە پۆلیس کردووە دەستگیرکراون.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا بەپێی بڕیاری دادوەر بەندکراون و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.