پێنتاگۆن: بەردەوام دەبین لە پشتیوانکردنی هێرشە ئاسمانیەکان لە ئەفغانستان

پۆڵەتیک پرێس

وتە بێژی پێنتاگۆن رایدەگەیەنێت “هێزەكانی ئەمریكا لە پشتیوانیكردنی حکومەتی ئەفغانستان لە هێرشە ئاسمانیەکاندا بەردەوامدەبین”.

جۆن کێربی وتە بێژی پێنتاگۆن، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ئاب، رایگەیاند “ئەمریکا بەردەوامە لە چاودێری کردنی چالاکیەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بارودۆخی وڵاتەکە جێگەی نیگەرانییە”.

وتیشی “ئەمریکا توانای هەیە یارمەتی هێزە چەکدارەکانی ئەفغانستان لەسەر زەوی بدات لە ڕێگەی چەند هێرشێکی ئاسمانیەوە”.

وتەبێژی ئەمریكا جەختیكردەوە، بەردەوام دەبن لە پشتگیری کردنیان و ئاڕاستە کردنیان، لەو دواییانەدا ئۆپەراسیۆنە جەنگیەکان لە ئەفغانستان زیاتر چڕبوونەتەوە، بە تایبەت دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، تاڵیبان هێرسی کردۆتە سەر چەندین ناوچەی ستراتیژی لەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا