ئیمارات رەگەزنامە دەداتە هاوڵاتیانی بیانی

پۆڵەتیك پرێس

دوای هەمواركردنەوەی یاساكانی، لەئێستادا وڵاتی ئیمارات رێگە دەدات بە پێدانی رەگەزنامەو پاسپۆرتی بە كۆمەڵە كەسێكی دیاریكراو.

شێخ محەمەد بن راشید جێگری سەرۆك وەزیرانی ئیمارات و حاكمى دوبەی رایگەیاند، دوای ئەوەی یاساكانیان هەمواركرایەوە، ڕێگە بە پێدانی پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی ئیمارات بە كۆمەڵە كەسانێكی دیاریكراو دەدەن، لەوانەش وەبەرهێنەكان، زاناكان، پزیشك، ئەندازیار، هونەرمەند، رۆشنبیران.

وتیشی، “ئامانج لەم كارەمان ئەوەیە كەسانی بەهێز یارمەتی گەشەسەندنی وڵاتەكەمان بدەن”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو كەسانەی گونجاون بۆ وەرگرتنی رەگەزنامە، لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتی خۆجێی و ئەنجومەنی جێبەجێكارەوە هەڵدەبژێردرێن.

بەپێی یاسا هەمواركراوەكەی ئیمارات، ئەو كەسانەی رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان پێدەدرێت، دەتوانن رەگەزنامەی سەرەكی خۆشیان بپارێزن، كە ئەوەش هەنگاوێكی دەگمەنە لە ناوچەكانی كەنداو.

دوای ئەو گەشەسەندنە بەرچاوانەی كە بەخۆیەوە بینی، ماوەی چەند ساڵێكە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان هاوڵاتیان خواستێكی زۆریان بۆ چوونە ئیمارات هەیە، بەوهۆیەشەوە ئەو وڵاتە پێدانی رەگەزنامەی بە خەڵكی بیانی سنورداركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا