پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه به‌بێ به‌رامبه‌ر هاوكاری سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی عێراق بكات.
خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌نوێترین لێدوانی‌دا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ڕایگه‌یاند، “ده‌بێت ئاماده‌بین بۆ هه‌موو مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان بۆسه‌ر په‌كه‌كه له عێراق درێژه‌ی ده‌بێت”.
وه‌زیری به‌رگری توركیا پێشنیازی هاوكاریكردنی بۆ عێراق پێشكه‌ش كرد و وتی، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ی به‌بێ به‌رامبه‌ر له‌ڕووی سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌وه هاوكاریی عێراق بكات.
چاودێرانی سیاسی بۆچونیان وایه، قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگری توركیا ئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه، ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت له‌پاڵ ئێران و ئه‌مریكا ببێته لایه‌نی سێیه‌م بۆ دروستكردنی هه‌ژموونی خۆی له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی و سه‌ربازیی و ئابووریی عێراق.