نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەوروپا: باوەڕ بەو کوردانە ناکرێت کە دەڵێن لەنەبونی ئازادی کوردستانمان جێهێشتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، “هەڵوێستی فەرمی ئەوەیە کە یەکێتی ئەوروپا ڕێگە نادات ئەو کۆچبەرانە بچنە ناو خاکی ئەوروپا”.

دلاوەر ئاژگەیی بە دەنگی ئەوروپای راگەیاند، “هەڵوێستی فەرمی ئەوەیە کە یەکێتی ئەوروپا ڕێگە نادات ئەو کۆچبەرانە بچنە ناو خاکی ئەوروپا لەو چوارچێوەیەش جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا سەردانی لوبنان و عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەو شوێنانە دەکات کە خەڵکی ئەو وڵاتانە لێوەی کۆچ دەکەن، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شوێنانە قسەدەکرێت بەمەبەستی ئەوەی کە چۆن ڕێگە بگیرێت لەوەی خەڵک بەو شێوازە بچنە ئەوروپا”.

وتیشی: ئێستا ئەو شاندە لە لوبنانن و دواتر سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەکەن، یەکێتی ئەوروپا مەبەستێتی جگە لە پارێزگاری سنورەکانیان ئەو سەرچاوانەش وشک بکەن کە پەنابەرییان لێوەدێت لەوێوە ڕێگرییان لێبکرێت، ئەو فشارەیان وای لە عێراق کرد کە باڵوێز و کونسڵخانەی بیلا ڕوسیا لە عێراق و هەرێم دابخەن تا ڤیزە نەدرێتە خەڵک.

ئەوەشی خستەڕوو، “کەیسی ئەو کۆچبەرانە زۆر زۆر زیانی داوە لە ناوبانگی هەرێمی کوردستان چونکە ئەو کەیسانەی پێشکەشی دەکەن لە پۆڵۆنیا، ئێمە لەدەسەڵاتدارانی پۆڵۆنیا و هەتا لە چاودێرە ئەوروپییەکان لێرە دەبیستین شتی زۆر ناڕاست و ناڕەوا باس دەکەن سەبارەت بە هۆکاری کۆچکردنیان”.

ئاشکراشی کرد، “کەیسی نەبوونی ئازادی لە هەرێمی کوردستان کەیسێکە ڕەنگە زۆر قبوڵ نەکرێت لێرە (لە ئەوروپا)کە پەنابەر وەردەگرن، چونکە ئەوان خۆیان لەکوردستانن و دۆخەکە دەبینن”.

وتیشی: ئەگەر سەیری سۆشیاڵ میدیای کورد بکەن دەبینین کە خەڵک بەدڵی خۆی شت دەنوسێت، هەندێک شت دەنوسرێت کە ڕەنگە بەپێی یاساکانی ئەوروپاش ڕێگە پێدراو نەبێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەسەر دەکرێت.

لەماوەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە سنووری نێوان بێلاڕوس و پۆڵندا گیریان خوارد کە تیایاندا چەندین هاوڵاتی کورد هەبوون، جێی باسە تا ئێستا چارەنووسی ئەو کۆچبەرانە بە نادیاری ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا