پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، دواین زانیاریی له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكراده‌كات.
عه‌بدولخالق عه‌زاوی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، هێشتا دانوستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه، هه‌ندێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به پشكی هه‌رێم یه‌كلاكراوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی عه‌زاوی، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا پشكی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌باره‌ی واده‌ی ده‌نگدان له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه له‌په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی دواین ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كه بووه‌ته ده‌قێكی پڕۆژه‌یاسای بودجه، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه و نیوه‌ی داهاتی خاڵه گومرگییه‌كان به به‌غدا.