ئاگر لە مۆڵێکی گەورەی هەولێر کەوتووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 ئاگر لە بەشی پشتەوەی کارفور لەتابلۆ مۆڵ سەر شەقامى سەرەکی هەولێر – کەرکوک کەوتوەتەوەو تیمەکانى شارستانى لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەدان.
ئەمشەو  ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە مۆڵەکانی هەولێر کە نزیکە لە یاریگای فرانسۆ هەریری لەسەر شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک کەوتووەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تیمەکانی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن و برینداریش هەیە بەهۆی رووداوەکەوە.
بەپێی زانیارییەکانى پۆڵەتیک پرێس ڕووداوەکە تا ئێستا هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوەو تەنیا زیانى مادی هەبووە.
هەروەها ئەو شوێنەى ئاگرەکەى لێکەوتووەتەوە چێشتخانە بووەو بەو حەریقانەى کە لە چێشتخانەکەدا بوون نەتوانراوە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکرێت،بۆیە ئاگرەکە تەشەنەی کردوە.
پۆڵەتیک پرێس پەیوەندى بە بەرگری شارستانى هەولێرەوە کرد، بەڵام ئاماژەیان بەوە کرد لەئێستادا سەرقاڵی ئاگرەکەن و دوای لێکۆڵینەوە هۆکارەکەى ئاشکرا دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا