وەزیری نەوتی عێراق: پێویستە بە شەفافیەتەوە مامەڵە لەگەڵ سامانی نەوت لە تەواوی عێراق بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لەبەغدا كۆبونەوە لەبارەی میكانیزمی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، وەبەرهێنانی نمونەیی لە سامانی نیشتمانی و هاوكاریی پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوتی و گاز گفتوگۆیان كرد، هەردولاش ئامادەیی خۆیان بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكان لەرێگەی گفتوگۆ و بنەما دەستورییەكان دوپاتكردوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژی یەكشەممە 8_8_2021، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ كەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە و رایگەیاند، حكومەتی فیدراڵی و وەزارەتی نەوت دووپاتی دەكەنەوە كە “پێویستە بەوپەڕی شەفافیەتەوە مامەڵە لەگەڵ سامانی نەوت لە تەواوی عێراق بكرێت؛ دەبێت كار بكرێت بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەڕێگەی دیالۆگەوە و بە رێزگرتن لە بۆچوونی یەكدی و گرنگە بەرژەوەندیی نیشتمانییش بخرێتە سەروو هەموو شتێكی دیكەوە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كەمال ئەترووشی رایگەیاندووە، خوازیاری هاوكاریی هاوبەشن لەگەڵ وەزیری نەوت و حكومەتی فیدراڵی؛ هەروەها خوازیاری پێكەوە كاركردنن بۆ كردنەوەی ئاسۆیەكی نوێ لە پەیوەندییە دوو قۆڵەییەكان بەرەو وەبەرهێنانی نموونەیی لە سامانی نیشتمانی لە تەواوی عێراق و كاركردن بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتی و گازییەكان و جێبەجێكردنی پرۆژەی هاوبەش، بە جۆرێك كە ببێتە هۆی باشتر سوودوەرگرتن لە سامانی نەوتی و خزمەتكردنی بەرژەوەندیی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا