به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن

پۆڵەتیك پرێس
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ئامانجی سەردانی شاندی وەزارەته‌كه‌ی بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات و دەڵێت “لەسەر چەند پرسێك گەیشتوینەتە رێككەوتن”.

ماوەی چەند ساڵێكە بەغدا وەك پێویست پارەی جوتیارانی هەرێمی لەكاتی خۆیدا نەداوە، لەماوە رابردوشدا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتی سەردانی بۆ شارەكانی هەرێم بەڵێنیدا بەچەند قۆناغێك پارەی جوتیارانی هەرێم بنێرێت.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لەسەر هەموو سێکتەرە کشتوکاڵیەکان و یەکتاکردنی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی بۆ بڕیار و ڕاسپاردەکان و کەرتی دەواجن و ئاژەڵداری و توێژینەوە و ڕێنمایی و بنەتۆ و بەروبوومەکانی تر رێككەوتین یەك بەرنامەمان هەبێت”.

وتیشی، “هەروەها لەسەر کێشەکانی تری تایبەت بەهاوردەکردنی بەروبووم بە قاچاغ و ڕێگەچارەکان بە ووردی گفتوگۆمان کرد، لیژنەیەکی هاوبەشی هونەری و پسپۆڕیش پێکهێنرا و بڕیاری جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنە باڵاکە لە نێوان هەردوو وەزارەت دراگ.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومه‌تی هەرێم باسی له‌وه‌شكرد، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزیری کشتوکاڵی عێراق و ستافێکی تایبەت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی ئەم سەردانانە ببنە مایەی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کە لەبەرژەوەندی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری دایە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی.

لەبارەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانیش ئاماژەی بەوەكرد، دوای سەردانی شاندی وەزارەتی كشتوكاڵ بەپێی زانیارییەكان هەرسێ سەرۆكایەتیەكە كۆبونەوەیان ئەنجامداوە و رەزامەندیان دەربڕیوە 50%ی شایستە داراییەكانی جوتیاران بدەن، بەڵام بەرپرسانی هەرێم رەتیانكردوەتەوە و داوایانكردووە پارەكە بەشێوەی پاڵپشتی بدەن نەك بەنرخی بازرگانی، نیەتێكی باش بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا