پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرایكرد، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئەنجومەنی وه‌زیران بژاردەی گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان تاوتوێكراوه.
سەرچاوەیه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه داوایكرد ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند:”شاندی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن له‌م به‌رپرسانه پێكدێن ئەو وەفدەی حكومەتی هەرێم كە دەچێتە بەغدا بریتی یە لە (قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، ئاوات شێخ جه‌ناب، وەزیری دارایی و دارا ڕه‌شید، وەزیری پلاندانان، ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد سه‌باح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران)”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك وتی، دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا وه‌ڵامی نامه فه‌رمییه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌داته‌وه كه به‌مزووانه ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت، شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی، “نامه‌كه بریتییە لەداواكردنی شایسته داراییه‌كانی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی عێراق بە پێی ئەو ڕێككەوتنانەی كراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان دوپاتده‌كرێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌غدا”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، “ئەگەر بەغدا 320 ملیار دینار نەنێرێت حكومەتی ھەرێم بژاردەی دیكەی دەبێت”.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی جوتیار عادل، ڕۆژی چوارشه‌ممه جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، “ئەگەر بەغدا 320 ملیار دینار نەنێرێت حكومەتی ھەرێم بژاردەی دیكەی دەبێت”.