تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو كوژرانی دوو سەربازی سوپای عێراقی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە بە ئۆتۆمبێلێكی سوپای عێراقدا، دوو سەرباز كوژران و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی سوپای عێراقدا تەقیەوە، بەو هۆیەوە دوو سەرباز كوژران و سەربازێكی دیكەش بریندار بووە، بۆمبەكە لەنێوان شارۆچكەی قەرەتەپە و شارۆچكەی گوڵاڵە دانرابوو.

ماوەیەكە داعش بە بەردەوامی هێرش دەكاتە سەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای دیالە و بەشێك لە هێرش و پەلامارەكانی لە رێگەی دانانی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجام دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا