داوا دەكرێت دەنگدان بكرێتە زۆرە ملێ‌

پۆڵەتیك پرێس

لە بەشێك لە شارەكانی خوارووی عێراق چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داوا دەكەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداری هاووڵاتیانی عێراق لە دەنگدان بكاتە زۆرە ملێ‌.

ئارام جەمال بەڕێوەبەری پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: هەڵمەتێك لەلایەن چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لە شارەكانی خوارووی عێراق دەستی پێكردووە داوا دەكەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەنگدان بكاتە زۆرە ملێ‌.

وتیشی: ئەم داواكارییە دەستووری نیە بەو پێیەی لە دەستووری عێراقدا دەنگدان وەكو ماف دیاری كراوە، بەڵام چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داوا دەكەن حكومەت پرۆژە یاسایەك جیاواز لە یاسای هەڵبژاردن ئامادەبكات بۆ ئەوەی لە پەرلەمان پەسەند بكرێت و دەنگدان بكات بە زۆرە ملێ‌، بە ئامانجی ئەوەی زۆرترین كەس بەشداری هەڵبژاردن بكات و ئەمەش ببێتەهۆی رێگری لە ساختەكاری.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە 10_10_2021 بەڕێوەبچێت بە لەدایكبووانی هەرسێ‌ ساڵی 2001 و 2002 و 2003 ەوە ژمارەی ئەو كەسانەی مافی دەنگدانییان هەیە دەبێتە 25 ملیۆن دەنگدەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا