موسەنا ئەمین: حكومەتێك موچەی پێدابین نەكرێت بۆچی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەركی حكومەتی هەرێمە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات، ئەگەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا، بە واتای هەڵوەشاندنەوەی هەرێم دێت، چونكە پێدانی مووچە سەرەتایی ترین ئەركی حوكمڕانی هەر حكومەتێكە.

موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دەستوور رێگە بەوە نادات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لە بەغداوە بدرێت، بەڵام دەستوور ئەوە رەچاو دەكات كە پێویستە مووچە گرەنتی بكرێت، پێدانی مووچە سەرەتاییترین ئەركی حوكمڕانییە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: هەردوو حكومەت پێویستە ئەركی مووچەی مووچەخۆران بگرنە ئەستۆ، بەڵام هەردوو حكومەت خۆیان لەم بابەتە دەدزنەوە، حكومەتی هەرێم لەژێر ناونیشانی درۆینەی نەبوونی داهات، لە كاتێكدا داهات بە زیادیشەوە هەیە بەڵام خەرج ناكرێت، حكومەتی ناوەندیش خۆی لە بەرپرسیارێتی دەدزێتەوە بە بیانووی ئەوەی ئەم پرسە پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمەوە هەیە و پێویستە خۆی لە داهاتی خۆی مووچە دابین بكات.

وتیشی: پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند بابەتی مووچە ببەنە دەرەوەی شەڕی بودجە.

روونیشیكردەوە، ئەگەر فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە مووچە وەربگرن بە مانای هەڵوەشاندنەوەی هەرێم دێت، چونكە ئەركی حكومەتی هەرێم بریتیە لە قەوارەیەكی سیاسی و كاركێڕی و دارایی، كاتێك فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لە بەغداوە مووچە وەربگرن چ ئەركێكی حوكمڕانی دەمێنێت، لێر ەخەڵك ئێستا خۆی ئاوو كارەبا بۆخۆی دابین دەكات، خەریكە هەموو ئەركەكانی حوكمڕانی ئەكەوێتەوە سەر خەڵك بۆیە دەپرسم ئیتر خەڵك ئیشی چیە بە حكومەت؟ حكومەتی بۆچیە، بۆیە حكومەتێك موچەی پێدابین نەكرێت و نەتوانێ‌ وڵات پێشبخات بۆچی هەیە؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا