حیزبوڵڵا هەڕەشەی بڕینی گوێچكەی كازمی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
بەرپرسی ئاسایشی لیواكانی حیزبوڵڵای عێراق‌و وتەبێژی ئەو هێزانە ئەبو عەلی عەسكەری هەڕەشەی “بڕینی گوێچكەكانی” مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد.

ئەبو عەلی لەمیانی تویتێك لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: نابێت چیتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئارامی ئێمە تاقیبكاتەوە، چونكە ئێستا كاتێكی گونجاوە گوێچكەكانی وەك بزن ببڕین.

عەسكەری لەتویتەكەیدا ئەوەشی نووسیوە: ناوچەكە ئەمڕۆ دەكوڵێت‌و ئەگەری شەڕ هەیە، بۆیە نابێت چیتر دەرفەتەكان بۆ چارەسەری كێشەكان لەدەست بدەین.

باسی لەوەش كرد، بۆردومانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناوچەی سەوز، ڕەنگە تەنیا لە بەرژەوەندی ترامپ بێت، بۆیە نابێت ئەمە دووبارە بێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە كێشەو ئاڵۆزی لەشاری بەغدا هەیەو كێشەكانیش پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە هەفتەی رابردوو ناوچەی سەوز بەموشەك بۆردومان كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا