عێراق و چین ڕێککەوتن ئەنجام دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا ڕایگەیاند، بەم زووانە بۆ دروستکردنی قوتابخانە و کارەبا و دابینکردنی ئاو و فڕۆکەخانەکان ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق ئەنجام دەدەن و سەرجەم پرسە تەکنیكیەكانی پەیوەست بە  ڕێککەوتنی نێوانیان چارەسەردەكەن.

ژوو شو شون، ڕاوێژکاری بازرگانی لە باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا وتی، عێراق پەیوەندی یەكانی لەگەڵ چین پەرەپێدەدات بەتایبەتی  لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان ئەو دو وڵاتەدا هەیە.

وتیشی، دەزگای بیمەی چین  وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوە عێراق بەردەوام بوون لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەندێک لە کێشە تەکنیکییەكانی ناو رێككەوتنی نێوانیان.

ڕاوێژکاری بازرگانی لە باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابوری بۆ هاوکاری نێوان هەردوو وڵات گرنگن و کۆمپانیا چینییەکان لە پەیوەندی نزیکدان لەگەڵ عێراق لەسەر دروستکردنی قوتابخانە و کارەبا و دابینکردنی ئاو و فڕۆکەخانەکان و بەرهەمەكانی بواری كارەبا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا