بكوژی چالاكوانێكی بەسرە بە هاوكاری دامەزراوە ئەمنییەكانی هەرێم دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، توانیان بكوژی عەلی كەریم، كە كوڕی ژنە چالاكوانی عێراقی فاتیمە بەهادلییە، دەستگیر بكەن.

لە بەیاننامەیەكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: پرۆسەی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە دوای ئەوە هات، كە تیمێكی تایبەتمەند راسپێردران و هەوڵێكی زۆری هەواڵگری خرایە گەڕ تا گەیشتە ئەوەی بە هاوكاری دامەزراوە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان توانرا بكوژەكە دەستگیر بكرێت.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو دوای چەند كاتژمێرێك لە رفاندنی چالاكوانی مافی مرۆڤ لە عێراق، عەلی كەریم، كوڕی ژنە‌ چالاكوان، فاتیمە بەهادلی لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە لە بەسرە،‌ تەرمەكەی لە ناوچەیەكی دەرەوەی بەسرە‌ دۆزرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا