ئەمریكا پشتگیری خۆی بۆ چاکسازییەکانی پێشمەرگە دووپاتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم و ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە، بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، ماتیۆتۆلەر پشتیوانی ئەمریكای بۆ ریفۆرمی پێشمەرگە دووپاتكردووەتەوە.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، رۆژی دووشەممە20_12_2021، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم پێشوازیكرد لە ماتیو تۆڵەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و شاندێكی باڵای دیبلۆماسی و سەربازی یاوەری.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبونەوەیەكدا، گفتوگۆكرا لەسەر پرۆسەی رێفۆرمی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگە و دواین پێشهات و ڕوداوەكانی ناوچەكەو میكانیزمەكانی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئێستادا.

ئەوەشخراوەتەڕوو وەزیری پێشمەرگە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی چاكسازی پڕۆسەیەكی حەتمیە و بەردەوامی هەیە، ئەگەرچی لەمپەڕ و ئاستەنگەكان زۆریشبن، بەڵام ئیرادەی سەركەوتن و جێبەجێكردنی ئەو پڕۆسەیە بەهێزە، لەجێبەجێكردنیشیی ناوەستین.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری پێشمەرگە جەختی كردەوە لەوەی، لە قۆناغی ئێستای مەترسیەكانی داعش و ڕووبەڕووبونەوەیان، پێویستیان بە ‌هاوكاری و هەماهەنگی هەمووان هەیە، سوپاسی هێزەكانی ئەمریكای كرد لە یارمەتیە بەردەوامەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەكە و تێكشكاندنی تیرۆریستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا