پۆڵه‌تیك پرێس:
دواى كۆتایی هاتنى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى:”ئێمه هه‌مووكات ئاماده‌ى رێككه‌وتن بوین له‌گه‌ڵ عێراق و به حكومه‌تى عێراقیشمان وتوه ئاماده‌ین 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ى سۆمۆ وه بفرۆشین”.
قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی “له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى گه‌یشتوینه‌ته رێكه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 و له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ند كراوه، ئه‌وه‌ى ماوه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگى به‌هێز بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه‌ى كه باسى پشكى كورد له‌بودجه‌ى عێراق بۆ كورد دیارى كراوه وه‌ك خۆى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و تێپه‌ڕێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم رازین به‌و به‌شه‌ى له‌پرۆژه یاساى بودجه‌دا بۆ كورد دانراوه، هه‌روه‌ها پابه‌ندیش ده‌بین به‌وه‌ى رێكه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه”.
قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد، “سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و منیش به‌شدارده‌بم له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا”.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌ت و په‌رله‌مان، سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.